رۆناڵدۆ ئەستێرەكانی دوای خۆی و میسی لە تۆپی پێدا دیاری دەكات

09.09.2019

لڤین: 
بەهۆی زیاد بونی تەمەنی هەریەكە لە میسی و كریستیانۆ رۆناڵۆ ئەستێرە پرتوگالیەكە كاندیدەكانی دوای خۆی بۆ بردنەوەی نازناوە تاكەكەسیەكان دیاری دەكات. 

مەهدی بن عەتیە، بەرگریكاری پێشووی یانەی یوڤانتوسی ئیتالی، رایگەیاند، رۆناڵدۆ لای ئەو ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكردووە كە پێیوایە ئەوان دەبنە ركابەری بردنەوەی باڵۆن دۆر لە ساڵانی داهاتوودا.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە "رۆناڵدۆ پێیوتم لە دوای من و میسی، هەریەك لە نەیمار داسیلڤا، ئیدین هازارد، كیلیان مباپێ و عوسمان دیمبلی ركابەری لەسەر باڵۆن دۆر دەكەن".

953 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations