مارادۆنا ئەركی راهێنەرایەتی یانەیەكی ئەرجەنتینی وەرگرت

09.09.2019

لڤین: 
ئەستێرەی مێژووی ئەرجەنتینی ئەركی راهێنەرایەتی یانەیەكی وڵاتەكەی وەرگرت پێشوازیەكی سەرسامكەری لێكرا و بەڵێنی بە هاندەراندا پێشوازیەكەیان لەبیر نەكات. 

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی وئەرجەنتین، لە كاتی گەیشتنی یانەی گیمناسیا لاپلاتای ئەرجەنتیننی لەلاەین جەماوەری یانەكەوە پێشووازیەكی سەرسورشهێنەری لێكرا لە كاتێكدا دەیەوێت ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە وەربگرێت. 

لە كاتی گەیشتنی بۆ یاریگەی خوان كارمێلۆ زارییۆی تایبەت بە یانەكە زیاتر لە 30 هەزار هاندەری ئەو یانەیە پێشوازیان لێكرد و هەر لەوێ مارادۆنا سەرپەرشتی یەكەم مەشقی یانە نوێیەكەی كرد، دوای ئەوەی بە فەرمی بە جەماوەر و میدیاكان ناسێنرا.

هاندەرانێكی زۆر لە ریزداوەستابوون بۆ چوونە نێو یاریگا بۆ ئەویە لە سەر درێسەكانیان واژۆ بكات، ئەوە جگە لەوەی بە بەرزكردنەوەی وێنەكانی دیگۆ هاواریان دەكرد بەخێربێی مارادۆنا. 

مارادۆنا خۆشحاڵی خۆی بە وەرگرتنی ئەو ئەركە نیشاندا و بەڵێنی بە جەماورەدا كە ئەو پێشوازییە گەرمەیان لەبیرنەكات و لە بەرامبەر ئەو خۆشەویستییەی بۆ ئەویان هەیە تیپێكی بەهێز بۆ یانەكەیان دروست بكات، كە ئێستا لە بارودۆخێكی زۆر خراپدایە و بە تەنیا خاڵێك كۆتا پلەی ریزبەندی خولی پلە یەكەكانی ئەرجەنتینی گرتووە. 

228 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations