لڤین ئامانجی سەردانی شاندەكەی هەدەپە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

09.09.2019

لڤین: 
شادەكەی هەدەپە بە دوو ئامانجی سەرەكی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لە كۆبونەوەیان لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەركۆی پارتی یەك داواكاریان هەبووە. 

سەرچاوەیەكی نزیك لە شاندەكەی هەدەپە كە هەرێمی كوردستانی كردووە بە (لڤین پرێس) پرێسی راگەیاند: ئامانجی سەردانەكەی هەدەپە بۆ هەرێمی كوردستان دوو ئامانجە كە یەكەمیان لابردنی ئابڵوقەی سەر كەمپی پەنابەرانی مەخمورە. 

سەرچاوەكەی لڤین ئەوەی ئاشكرا كرد شاندەكە لەكۆبونەوەیان لەگەڵ هەریەكە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان و مەسرور بارزانی باسیان لەو ئابڵوقەیە كردووە كە خراوەتە سەر كەمپی مەخمور. 

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد شاندەكە ئامانجی دووەمی كۆكردنەوەی پشتیوانیە بۆ باكوری كوردستان و وەستانەوە لە دژی دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانیەكانی باكوری كوردستان و كاركردن بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان توركیا و كورد. 

1744 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations