نۆ نووسینگە لە عەلوەی سلێمانی داخران

08.09.2019

لڤین:

بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك نوسینگەی لە عەلوەی سلێمانی ڕوبەڕوی داخستن و رێكاری یاسایی دەكاتەوە و قائیمقامیش دەڵێت؛ هەر جوتیارێك عمولەی لێوەر گیرا لیژنەهاوبەشەكان ئاگادار بكاتەوە.

لە راگەیەندراوێکی قئیمقامیەتی سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ (لڤین پرێس) نێردراوە تێیدا هاتوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019 لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بەهاوكاری چاودێری بازرگانی و هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی، بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران (9) نوسینگە( قاطع)ی لەعەلوەی شاری سلێمانی داخست. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، بەمەبەستی پشتگیریكردن لە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جوتیاران وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە نابێت نوسینگەكان عمولە لە جوتیار وەربگرن بەڵكو تەنها لە كڕیار وەردەگیرێت، بۆیە هەر شوێنێك عمولە لە جوتیار وەربگرێت روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە هەروەها ئاگاداری دراوە بە جوتیاران لەكاتی وەرگرتنی عمولە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.

قائیمقامیەت ئاامژەی بەوەشکردوە، ئەو قاطعانەی ڕوبەڕوی داخستن بونەوە هەریەكەلە ژمارە (179،177،175،172،170،62،39،35،34)ن و خاوەنەكانیان روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێ

357 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations