سەرۆكی شارەوانی ئەستامبوڵ دەسیكرد بە بڕینی بودجەی دامەزراوەكانی ئەردۆغان

08.09.2019

لڤین: 
سەرۆكی شارەوانی ئەستامبوڵ دەستی كرد بە هەڵدانەوەی گەندەڵیەكانی پارتەكەی ئەردۆغان و بودجەی ژمارەیەك دامەزراوەی ئە حزبەی بڕی. 

ئەكرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆكی شارەوانی ئیستامبوڵ، وەڵامی سزادانی بەرپرسی كەمپینی هەڵبژاردنی پارتەكەی لە شاری ئیستامبوڵ دەكات، هەڕەشە دەكات دۆسیەی گەندەڵی بڵاو دەكاتەوە. 

دوای ئەوەی دادگا بڕیاری سزادانی بەرپرسی كەمپینی هەڵبژاردنی جەهەپەی دەركرد، سەرۆكی شارەوانی شاری ئیستەمبولچ رایگەیاند: لە بەكرێگرتنی ٢٧٤١ ئۆتۆمبێل لەسەر بودجەی شارەوانی ئەستانبۆڵ  گەندەڵیەكی زۆر كراوە.

ئیمام ئۆغلو ئاشكرای دەكات كە كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ لقەكانی شارەوانی نییە كە ژمارەیان ٨١٥ لقە، بەڵكو بۆ ئەو كەسانەیە كە ئەندامی ئاكەپەن.

ئەو رونیشیكردووەتەوە نزیكەی ٢١٥٥ ئۆتۆمبێل بەكرێگیراون لە یەك كۆمپانیا كە ئەو كۆمپانیایەش بەیراقی زاوای ئەردۆغان و وەزیری دارایی حكومەتی توركیایە.

سەرۆكی شارەوانی رونیشیكردووەتەوە كە زیاتر لە ٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كۆمپانیایانە لەسەر بودجەی شارەوانی ئەستانبۆڵ تەرخانكراوە كە خەڵكانی نزیك لە خۆیانن. ئیمام ئۆغلو بڕیاریداوە كە خەرجی 350 دامەزراوەی ئاكپارتی رابگرێت كە زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار بوووە 

3434 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations