ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات

08.09.2019

لڤین:
ئەمرۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکات و بڕیارە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی لڤین سبەینێ بە هۆی پشوەوە دابەشکردنی مووچە رادەگیرێت و رۆژی سێشەممە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە و مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە 317 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 478 ملیار دیناری بەغدا دەبەستێت کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە نۆ مانگ بەسەر ساڵی ٢٠١٩دا تێپەڕیوە حکومەت تا ئێستا پێنج مووچە بە تەواوی دابەشکردوە.

664 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations