عەمار حەكیم: پێویستە هەموو پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردنی كەركوكدا بەشداربن

07.09.2019

لڤین:

سەرۆكی رەوتی حیكمە بەشداریكردنی هەموو پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردنی كەركوك و سەقامگیریی شارەكەش بۆ سەقامگیری عێراق بەگرنگ ناودەبات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆكی رەوتی حیكمە، عەممار حەكیم لەدیدارێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە سیاسییەكانی كەركوك، تاووتوێی رەوشی شارەكەی كردوە، كە بە شاری برایەتی و عیراقێكی بچوككرا وەسفیكردوە بەوپێیەی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراقی تێدایە.

سەرۆکی رەوتی حیکمە ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە هەموو پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردن و داهاتوی شارەكەدا بەشداربن، سەقامگیریی كەركوكیش بە گرنگ بۆ سەقامگیریی عیراق وەسف دەكات.

320 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations