گارس بێڵ باس لە ناكۆكیەكانی لەگەڵ یانەكەی دەكات

07.09.2019

لڤین: 

ئەستێرە وێڵزیەكەی ریاڵ مەدرید باس لە كێشەكانی لەگەڵ یانەكەی دەكات و رونیدەكاتەوە بە رەوشێكی خراپدا رۆشتووە و بەڵام ئارامی گرتووە  تا لە ئێستادا توانیویەتی بگاتە ئەو ئاستەی ئێستای. 

گاریس بەیل، ئەستێرەی وێڵزی یانەی ریال مەدرید، رایگەیاند "كۆتایی وەرزی رابردوو بۆ من بەسەختی تێپەڕی، ناتوانم نكوڵیی لەو راستییە تاڵە بكەم، نەوەك تەنیا من، بەڵكو بۆ تەواوی یاریزانەكانی تیپەكەمان كۆتاییەكی خەمگین بوو. ناشڵێم من بە ئاسوودەیی و دڵخۆشییەوە لەو یانەیە یاریم دەكرد، بەڵام لە كۆتاییدا من یاریزانم و بەشێوەیەكی پیشەگەرانە مامەڵەم كرد، هەرچییەكیشم لەدەست هاتبێ بۆ یانەكەم و هەڵبژاردەكەم، درێخیم نەكردووە".

بەیڵ لە درێژەی قسەكانیدا بۆ سكای سپۆرت دەشڵێت لە دەستپێكی ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ، بەبێ دەنگی سەرم داخستبوو، هیچم نەدەگوت، وەك ئەوەی گوێیەكانم رەخنەكان نەبیستن و چاوەكانم توڕەیی نەبینن، بەڵام دەمزانی ئەو بارودۆخەی منی پێدا تێپەڕدەبم، قسە و قسەڵۆكی ئەرێنی و نەرێنی بەدوای خۆدا دەهێنێت، واتە خەڵكی بەو شێوەیەی خۆیان ویستوویانە چ بە قسەی خراپ و چ بە قسەی باش لەسەر من دەدوان.

ئەو باسی لە ئەنجامی ئێستای كردووە كە لە ئاستێكی باشدایە لەگەڵ یانەكە لەو بارەیەوە دەڵێت:  لە كۆتاییدا زانیم چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بكەم، بابەتەكە پەیوەستە بەوەی كە چۆن خۆت لەوە دەپارێزی نەكەویتە نێو ئەو دۆخەوە. بەڵام ئەوەتا بە سەرەتایەكی زۆر باش لە خولی ئیسپانی لەگەڵ یانەكەم دەستم پێكرد.

325 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations