کاتی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەنار بۆ هەرێم راگەیەندرا

07.09.2019

لڤین:

بەمەبەستی پاراستن و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەکردنی هەنار بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بکات.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لەسەرە و ئاراستەی وەزیری دارای کراوە تێیدا هاتوە، لەبەر پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیاردرا بە هاوردەکردنی هەنار بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی 10-9-2019 تا کاتێکی نادیار.

335 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations