سلێمانی؛ ژمارەیەک قاعیدەی نێرگەلە لە ناوبران

07.09.2019

لڤین:
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاعیده‌ی نێرگه‌له‌دا گرتووه‌ ‌له‌لایه‌ن چاخانه‌ گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ گه‌نجانی نێرگه‌له‌كێش كراوه‌.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامی سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ (لڤین پرێس) نێردراوە، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار، ده‌ستیان به‌سه‌ر (33) قاعیده‌ی نێرگه‌له‌دا گرتووه‌ ‌له‌لایه‌ن چاخانه‌ گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ گه‌نجانی نێرگه‌له‌ كێش كراوه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشتر به‌هۆی پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له‌ له‌سه‌ر شه‌قامی به‌رده‌م كافتریاكان و داخستنی رێگه‌ی هاتوچۆكردن لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاعیده‌ی نێرگه‌له‌ی تردا گرتووه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م نێرگه‌له‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كان له‌ناوده‌برێن. 

185 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations