چارەنوسی حكومەتەی عادل عەبدومەهدی

07.09.2019

لڤین: سەنگەر سەید قادر

لە ئێستادا  هێزە سیاسەكانی عێراق جوڵەیان تێكەوتوە و تای هەڵبژاردنیش وردەوردە بەرز دەبێتەوە و موزایەدەیەی سیاسی لە بازاڕ گەرمی دایە بۆیە حكومەتی عەبدولمەهدی بەم شێوەی ئێستای نامێنێتەوە سێ سیناریۆ هەیە بۆ گۆڕانكاریەكان:

 

سیناریۆی یەكەم: 

لە چوار چێوەی بانگێشت كردنی وەزیرەكاندا بۆ پەرلەمان ژمارەیەك لە وەزیرەكان متمانەیان لێ بسەنرێتەوە یان عادل عەبدولمەهدی ناچار بكرێت  گۆڕانكاری لە حكومەتدا بكات.

سیناریۆی دووەم:
لێسەندنەوەی متمانە لە كۆی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ.

سیناریۆی سێیەم: 
بەهۆی فشاری لایەنەكان و نەبونی دەسەڵات و دەستێوەردان لەكاروباری حكومەت لەلایەن حیزبەكانەوە عادل عەبدولمەهدی ناچار بكات دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات.

- بەپێی زانیاریەكان هەریەكە لە كوتلەی سائیرون بەسەرۆكایەتی سەدر و كوتلەی  نەسر بەسەرۆكایەتی عەبادی بەشێك لەلایەنە سونەكان لەگەڵ سیناریۆی دووەمدان بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ. 

- هەرچی كوتلەی فەتح و ڕەوتی حیكمەیە لەگەڵ  سیناریۆی یەكەمدان بە مانەوەی حكومەت و بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی و گۆڕانكاری لەچەند وەزارەتێكی حكومەتدان.

چونكە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت حەشدی شەعبی بەپێ پارێز بەندی دەهێڵێتەوە لەبەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیلدا و مانەوەی حكومەتی عەبدولمەهدی بەم لاوازیەی ئێستای لەبەرژەوەندی كوردە.

- بەرەی سێیەم كورد و دەوڵەتی یاسایە لەگەڵ مانەوەی حكومەتدان. وەك و خۆی بەبێ هیچ گۆڕانكاریەك چونكە  دۆخی ئێستا و مانەوەی حكومەتی عەبدولمەهدی  وەك ئێستا لە بەرژەوەندی كوردە.

بۆ دەوڵەتی یاساش(حیزبی دەعوە) گرنگی لەوەدایە بە پشتیوانی ئێران دەیانەوێت جارێكی تر بێنەوە سەر دەسەڵات لە ڕێگەی كۆنترۆڵكردنی دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاكانەوە و واینیشان بدەن  كە دوركەوتنەوەی ساڵێكی حیزبی دەعوە لەدەسەڵات دۆخی عێراقی خراپتر كردوە. 

بەڵام ئەوەی كاریگەری یەكلای كەرەوەی دەبێت لەسەر ئاراستەی گۆڕانكاریەكان ئێرانە و هەلوێستی ئێران و ئاراستەكردنیشی پەیوەستە بە ململانێكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێرانەوە

597 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations