ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

07.09.2019

لڤین:
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆنگرە.

له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئەمڕۆدا ئه‌و پێشنیاز‌ و رێوشوێنانه‌ى بۆ به‌ستنى "كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتو" له‌ئارادان، هاوکات بارودۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و عێراق و دۆخی ناوچە كوردستانیەكان تاوتوێ ده‌كرێن.

لای خۆشیەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە: ئەمڕۆ شەممە 7-9-2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە.

وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا ئەو پێشنیاز ‌و رێوشوێنانەی بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتووی هەڤاڵانە لەئارادان، تاوتوێدەكرێن بە مەبەستی پەسەندكردنیان. 

29ی تەموزی رابردو لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەبەسترێت،  مەكتەبی رێكخستنی ئەو حزبە پێشنیازی کردوە رۆژی 21-11-2019 كە رۆژی شەهیدی یەكێتییە چوارەمین كۆنگرەیی یەکێتی ببەسترێت.

363 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations