ئێران: توانیمان چۆك بە ئەمریكا دابدەین

07.09.2019

لڤین: 
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وەڵامی وەزیری بەرگیر ئەمریكا دەداتەوە و دەڵێت، توانیمان چۆك بە دوژمنەكەمان دابدەین و خواستیان هەیە وێنە لەگەڵ بەرپرسێكی ئێرانی بگرن. 

حسین سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی  ئێران، ڕایگەیاند: ئێران بەهیچ شێوەیەك دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا ناكات چونكە ئامانجی ئەمەریكا دانوستانە و ئێمەش نابێت ئامانجی دوژمن بەدیبهێنین. 

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند:  ئێران بە هێزە و توانیمان چۆك بە ئەمەریكا دابدەین بە جۆرێك سەرۆكی ئەمەریكا و بەرپرسانی خوازیارن چەند خولەكێك لەگەڵ بەرپرسێكی ئێرانی قسە بكەن و وێنەیەك بگرن. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو ئێران خواستی دانوستانی  هەیە بەهۆی ئەو فشارە قورسانەی لەسەریانە. 

1716 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations