پیایی هەڵمەدەن وەك ئەو بكەن...!!

06.09.2019

لڤین: عەبدوڵا گۆران

زۆرن ئەوانەی حەزیان بە پیا هەڵدانە بۆ چەندین مەبەست، بەبێ ئەوەی خۆیان تەنها یەكجاریش بەو رێرەوەدا برۆن كە (د.جەمال) پیادەی دەكردن بۆ خزمەتی نەخۆشانی منداڵ.

لێرە وایە زۆربەمان قسە دەكەین، بەبێ ئەوەی كردارەكانمان وەك قسەكانمان بێت، ماوەی دوو رۆژە زۆرن ئەو پزیشكانەی باسی چاكی و خزمەتەكان و دڵسۆزیەكان ئەو پزیشكە دەكەن كە دوبارەبونەوەی مەحاڵە بۆ منداڵانی نەخۆش، تەنها یەك پزیشكم نەبینی بنوسێت لە ساڵیادی (د.جەمالی منداڵاندا) بلیتی عەیادەكم لە پانزە هەزارەوە كرد بە پێنج هەزار.

 نەم بینی پزیشكێك بنوسێت منیش بریارمدا بۆ وەفایەكەم بۆ مامۆستاكەم هەموو رۆژێك سەعات حەوت سەردانی نەخۆشەكانم دەكەم لە نەخۆشخانە، نەم دی پزیشكێك بنوسێ بۆ ساڵیادی رێنیشاندەرەكەم لەم رۆوە بریارمدا هەر نەخۆشێك پارەی نەبوو بە خۆرایی دەی بینم، زۆر شتی تر.

باسی مەكەن و پیایی هەڵمەدەن تەنها وەك ئەو بكەن، ئەگەر ئەوەشتان پێ ناكرێت تكایە ناشیرینی مەكەن.

255 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations