ئەمەریکا هۆشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو

06.09.2019

لڤین:

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاندوە، هەر وڵاتێک سوتەمەنی بدات بەو کەشتیە نەوتەهەڵگرەی ئێران کە خراوەتە لیستی رەشەوە ئەوا ئەویش دەخرێتە لیستی رەشەوە

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هۆشیاریی دەداتە وڵاتانی کەنداو و ڕایگەیاندوە " هەر یارمەتیدانێکی ئەو کەشتیە پشتیوانیکردنە لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و بەتایبەتی سوپای پاسدارانی ئێران".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە" هەر گواستنەوەیەکی نەوت بۆ سوریا لەڕێی ئەو کەشتیەوە پشتیوانیە لە تیرۆر و حکومەتەکەی بەشار ئەسەد".

لە ( ٣٠ ی مانگی ئابدا ) وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی ئادریان داریا کە پێشتر بە گرەیس یەک ناسرابوو خستە لیستی ڕەشەوە".

لە مانگی تەموزی رابردوودا بەڕیتانیا لە جەبەل تاڕیق دەستی بەسەر ئەو کەشتیە نەوت هەڵگرەی ئێراندا گرت کە ئەو کات بە گرەیس یەک ناسرابوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوەیان لێکرد نەوت بگوازێتەوە بۆ سوریا.

322 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations