رۆبەرت مۆگابی کۆچی دوای کرد

06.09.2019

لڤین:

ئاژانسەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رۆبەرت مۆگابی سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی لە تەمەنی ( ٩٥ ) ساڵیدا کۆچی دواییکردوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ( هەینی، ٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ )، ئاژانسەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند" رۆبەت مۆگابی سەرۆكی پێشوی زیمبابۆی لە نەخۆشخانەیەكی سەنگافورە كۆچی دوایی كردووە، بێ‌ ئەوەی وردەكاریی زیاتر لە بارەی مردنی ئاشكرا بكەن".

مۆگابی یەکەمین سەرۆکی هەڵبژاێردرای زیمبابۆی بوو لە دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی لەو وڵاتە، لە ساڵی ( ١٩٨٠ ) وەک سەرۆکوەزیرانی زیمبابۆی هەڵبژێردرا، دواتر هەرخۆی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەڵوەشاندەوە و لەساڵی ( ١٩٨٧ )ـەوە بووە سەرۆکی زیمبابۆی.

مۆگابی لە ( ٢١ ی شوباتی ١٩٢٤ )لە دایکبووە بۆ ماوەی ( ٣٧ ) ساڵ سەرۆكی زیمبابۆی بووە لە نێوان ساڵانی ( ١٩٨٠ بۆ ٢٠١٧ )، لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش وەك دیكتاتۆر ناسراوە، لەماوەی حوكمڕانییەكەیدا سەرجەم دەسەڵاتەكانی لەدەستی خۆی و پارتەكەیدا كۆكردبووەوە دواتر لە ساڵی ( ٢٠١٧ ) لە كودەتایەكی سەربازی لە پۆستەكەی دووخرایەوە، و بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کورتەیەک لە ژیننامەی رۆبێرت مۆگابی 

٢١ ی شووباتی ١٩٢٤لە باشووری رۆدیسا لەدایکبووە.

بەشی  پەروەردەی لە زانکۆی ئەفریقای باشوور خوێندووە.

بەشی ئیدارەی لە زانکۆی لەندەن خوێندووە.

ماوەیەک کاری مامۆستایەتی کردووە.

١٩٨٦ - ١٩٨٩ سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی لایەنگری بووە.

١٩٧٥ - ١٩٨٧ یەکەمین سکرتێری پارتی زەنوپی بووە.

١٩٨٠ - ١٩٨٧ یەکەمین سەرۆکوەزیرانی زیمبابۆی بووە.

١٩٨٧ - ٢٠١٧ دووەمین سەرۆکی زیمبابۆی بووە.

لە مانگی ( ١٢ی ٢٠١٧ ) لەلایەن سوپای وڵاتەکەی کودەتای بەسەردا کرا. 

لەدوای لاچوونی لە دەسەڵات، نەخۆشکەوت و بۆماوەیەک لە نەخۆشخانە خەوێندرا.

ئەمڕۆ ( هەینی، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سێنگاپوور کۆچی دواییکرد.

431 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations