موقتەدا سەرد ; ماڵئاوا ئه‌ی نیشتمانم

05.09.2019

لڤین:

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بێبه‌ری بونی خۆی له‌ حكومه‌تی عیراق و كۆتایی هاتنی ئه‌و حكومه‌ته‌ی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر رێوشوێنی توند نه‌گرێته‌به‌ر.

ئه‌مڕۆ ( پێنج شه‌ممه‌، ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٩ )، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هاشتاگێكی به‌ناوی ( ماڵئاوا ئه‌ی نیشتمانم ) بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی وه‌ك راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی حكومه‌ت هه‌ژمار كردوه‌.

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ كۆتایی هاتنی حكومه‌تی عیراق راگه‌یاندوه‌ و ده‌ڵێت" ئه‌م هاشتاگه‌ی وه‌ك كۆتایی هاتنی حكومه‌ت و وه‌ك گۆڕانكارییه‌كه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی پاشاگه‌ردانی".

سه‌در نوسیویه‌تی" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق رێوشوێنی توند نه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وا من لێی بێ به‌ریم"، بێئه‌وه‌ی رونی بكاته‌وه‌ حكومه‌ت ئه‌و رێوشوێنه‌ تونده‌ی كه‌ داوای ده‌كات، به‌رامبه‌ر چی بیگرێته‌به‌ر".

 



9252 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations