یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت

05.09.2019

لڤین: بێستون فایەق

ئەم پۆست و ناونیشانە تازەیە بیدعەیەکی یاسایی و کارگێڕی داھێنراوی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە ، پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت جگە لەوەی شێوازو چوارچێوەی ئەرک و دەسەڵاتەکانی بە ھیچ یاسایەک دیاری نەکراوە بارگرانیەکی دارایی و ئیداریە و کۆکردنەوەی زیاتری دەسەڵاتە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوەو ناجۆر و نەگونجاویشە لەگەڵ رێکەوتنەکانی حزبەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت ، پێدان و تایبەت کردنی ئەم پۆستە داتاشراوە تەنھا بۆ پارتی لە کاتێکدایە کە پۆستەکانی ئەنجومەنی وەزیران و دامەزراوە باڵاکان بە پێی بەرکەوتەی حزبەکان دابەش کراون . 

7075 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations