نهێنی دزینی نەوتی ناوچەی ئێزیدیەکان ئاشکرا دەکرێت

04.09.2019

لڤین:

سەرکردەی ھێزەکانی پاراستنی ئێزدخان رایگه‌یاندوە، ڕۆژانە بە شێوەیەکی مام ناوەندی دە ھەزار بەرمیل نەوتی عێراق له‌ ناوچه‌ی ئێزدی نشینی شنگال بەرەو تورکیا و سوریا دەبرێت.

حەیدەر شەشۆ، سەرکردەی ھێزەکانی پاراستنی ئێزدخان رایگه‌یاندوە" ڕۆژانە بە شێوەیەکی مام ناوەندی دە ھەزار بەرمیل نەوتی عێراق له‌ ناوچه‌ی ئێزدی نشینی شنگالی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای  نەینەوا بەرەو نێو خاکی تورکیاو سووریا به‌ قاچاخ ده‌برێت".

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا شەشۆ وتیەتی" به‌ قاچاخ بردنی نەوت لە ڕێگای گوندی مەحمودیە بەرەو ڕەبیعە لە ناوچه‌ی سەرسنوریی تەلەعفەر لە باکووری نەینەواو لەوێشەوە بەرەو خاکی تورکیاو یان ناوچەکانی ژێر ڕکێفی کانتۆنە کوردییەکان لە سووریا ئەنجام ده‌درێت و ڕادەی مام ناوەندیی به‌ قاچاخ بردنی نه‌وت دەھەزار بەرمیلە".

لە کۆتایدا ئاشکرای کردوە" ژماره‌یه‌ك  حیزبیی دەستڕۆییشتو خەریکی کاری بە قاچاخ بردنن و ھەموو ڕۆژێک کەرەستەی جۆربەجۆر قاچاخ ده‌برێت ".

1992 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations