کۆمپانیا بەحکومەت و حکومەتیش بەهاوڵاتی فێرە

04.09.2019

لڤین: رەمەزان نامیق

تۆسەیرکە هەر بەکورتی ...

پارەی وەرگرتنی عەریزە نوسین، وەرگرتنی کرێی ئاوی ماڵان، دانانی پێوەری ئاوی ماڵان، دانانی جۆزەی ١٦ ئەمپێری، وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاکی ماڵان، وەرگرتنی پارەی تابلۆی سەردووکان تەنانەت وەرگرتنی پارەی تابلۆی پیشەکەی، نەوت !!!وەرگرتنی پارە پاسپۆرت لەڕێگەی بانکی ئەهلی، کۆمپانیاکانی خاڵە سنوریەکان (مەرزەکان)، دروستکردنی سیتی و یەکەکانی نیشتەجێ بوون، خوێندن لەزانکۆ ئەهلیەکان، نەخۆشخانەی ئەهلی ڕاقی، خزمەتگوزاری سەر ڕێگە و بانەکان بەتایبەت هێماکانی هاتوچۆ...چەندین بابەتی تر کە لەلایەن کەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

ئایا حکومەت و کەرتی گشتی لەم نێوەندەدا ڕۆڵیان چیە؟

لەکاتێکدا خۆی دەتوانێت ئەم کارانە ئەنجام بدات.هەموو هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەدان خزمەتگوزاری باشیان پێشکەش بکرێت و کارئاسانیان بۆبکرێت بەڵام نەک کاریگەری لەسەر ژیان وگیرفانیان هەبێت. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت حکومەت هەموو کارەکانی فرۆشتووە بەکۆمپانیا لەسەر حسابی هاوڵاتی و دەبێت هاوڵاتی باجەکەی بدات. مانگانە کۆمپانیاکان پارەیەکی چەوریان دەست دەکەوێت و ڕێژەیەکی زۆرباشی هەڵدەگرن بۆخۆیان و ئەوەی مایەوە دەیدەن بەحکومەت، تەبعەن حکومەتیش دەستخۆشی لێدەکات. دەبوو حکومەتیش لەبەرامبەردا خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بکردایە و ژیانیان تٲمین بکردایە،بەڵام بەداخەوە کەس نازانێت ئەم داهاتە چی لێدێت، لەگەڵ ڕێزم تەنها شەقەکە ماوە.

186 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations