حکومەت ساڵانە زیاترلە ٢٧ ملیار دینار پارەی هاوڵاتیان دەداتە کۆمپانیایەکی بەریتانی

04.09.2019

لڤین:

دوای بەدواداچوونمان بۆ چۆنێتی ئەو گرێبەستەی بۆ کاری عەریزەنوسەکان کراوە لەگەڵ بەڕێزان، مامۆستا سەباح شەهید فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاو دکتۆر فەلاح ڕاوێژکاری یاسایی ئەنجومەن لەسەر چۆنێتی کاری عەریزەنوسەکان کەماوەیەکە مانیان گرتبوو بەهۆی پێدانی کاری عەریزە نووسی بەکەرتی تایبەت، سەردانی دادنوسی "سلێمانی ــ بەکرەجۆ"مان کرد، بەمەبەستی بەدواداچونی ئەو بابەتە، چونکە دادنوسی بەکرەجۆ یەکەم شوێنە لەسنوری پارێزگای سلێمانی کار بەو ڕێنماییە بکات کەنرخی عەریزەیەک بە بڕی( ١٥۰۰۰ )پازدە هەزاردینارە کەبەپێ ی گرێبەستی نێوان وەزارەتی داد و کۆمپانیای ( infoRR LTD ) بریتانی سەرەتا لەسەر بڕی ( ٢٥٠٠٠ ) بیست وپێنج هەزار دینار ڕێککەوتبوون و دواتر کەناڕەزایی دەربڕا نرخەکە یەکسەر کەمکرایەوە.

سەرنجەکانمان لەچەندخاڵدا دەخەینە ڕوو:

١ ــ ئەو بەڕێزانەی ئێستا کاری عەریزەنوسی دەکەن لەبەکرەجۆ هیچیان عەریزەنووس نین و بەقسەی نوێنەری کۆمپانیاکە پارێزەرن، کەبەپێی یاسا نابێت پارێزەر کاری عەریزە نووسی بکات.

٢ ــ بەپێی ئەوەی بەشێک لەعەریزەنووسەکان وازیان لەمانگرتن هێناوەو دەیانەوێت دەست بەئیش بکەنەوە، بەوەی جۆرێک ڕێکەوتن لەنێوان ئەوان و کۆمپانیای ناوبراو دروست بووە لەسەر چۆنێتی ئیشکردن.

٣ ــ لەوگرێبەستەی کراوە هاوڵاتی زەرەرمەندی یەکەم دەبێت چونکە بۆ هەر عەریزەیەک (وەکالەت، بەڵێننامە، کەفالەت،...) دەبێت بڕی  ١٥٠٠٠ دیناربدات، ئێمەش دوای بەدواداچونەکەمان، تەواوی سەرنجەکانی خۆمان دایە سەرۆکی ئەنجومەن و بەڵێنیدا ڕێکاری جدی و زیاتر بگرینەبەر لەبەرژەوەندی هاوڵاتی.

٤ - بەپێی ئەوەی لەهەموو کوردستان نزیکەی ٢٧٠ کاتب عدل هەیە و بەنزیکەیی ڕۆژی ( ٧٠٠٠ ) مامەڵەی هاوڵاتیان دەکرێت لای کاتب عدل، کەحسابمان کرد عەمەلەیەکە ئاوای لێ دێت:

نرخی عەریزەیەک ١٥٠٠٠ هەزار
٢٢  ڕۆژ ئیشکردن لەمانگێکدا
ڕۆژی ٧٠٠٠ عەریزە لەکوردستان
ژمارەی مانگەکانی ساڵ ١٢ مانگ
بڕەکە بۆ هەرساڵێک دەکاتە =١٥٠٠٠ × ٢٢ ×٧٠٠٠ × ١٢ =٢٧٫٧٢٠٫۰۰۰٫۰۰۰
واتە بیست و حەوت ملیار و حەوت سەدو بیست ملیۆن دینار

ئەنوەر تاهیر ــ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

602 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations