سلێمانی؛ بڕێک هەنجیری وشككراو دەستی بەسەردا گیرا

04.09.2019

لڤین:
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نجیری وشكدا ده‌گرن كه‌ كه‌ڕوی كردووه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی فرۆشتنی بووه‌.

لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردن ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (310) كیلۆگرام هه‌نجیری وشككراوی ئێرانیدا ده‌گرن كه‌ كه‌ڕووی كردوه‌ و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كۆگاكه‌‌ ده‌ركه‌وتووه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ لابردنی كه‌ڕوی هه‌نجیره‌كه‌ و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌هاوڵاتیان له‌به‌ر گه‌رمی و تیشكی خۆر دایناوه‌‌‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی هه‌نجیره‌كه‌دا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

137 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations