ژمارە نایابەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن

تەنها ژمارە ١٩٨٨ نەبێت

04.09.2019

لڤین:

ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و  تەنیا ژمارە 1988 نافرۆشرێت.

پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و  تەنیا ژمارە 1988 نافرۆشرێت، لە قۆناغی یەکەمیشدا نۆ ژمارە بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن.

عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، کارەکانی تایبەت بە تابلۆکانی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە تەوابوندایە، ئەگەر لەوادەی دیاریکراویشدا تەواوی نەکرد بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەو ژمارانە چاپدەکرێن کە دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. 

سەبارەت بە نەفرۆشتنی تابلۆی ژمارە 1988 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رۆژە رۆژێکی شومە بەنسبەت پارێزگای هەڵەبجەوە و ژمارەکە دەخرێتە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە و ژمارە سور و سپییەکەشی لە مۆزەخانە دادەنرێت و تا ئێستاش بە فەرمی هیچ بڕە پارەیەکی تەرخاننەکردوە
 
 

349 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations