ئێران مەرجی بەدەست هێنانی 15 ملیار دۆلاری هەیە

04.09.2019

لڤین: 

ئێران بۆ راگرتن و كەمكردنەوەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی رایگەیاند بە مەرجی دەستكەوتنی 15 ملیار دۆلار لە ماوەی 4 مانگدا دەستبەرداری زیاد كردنی بەرهەم هێنانەكانی ئەتۆم دەبن. 

عەباس عەراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دسەتبەردار بون لە چالاكیە ئەتۆمیەكانی وڵاتەكەی رایگەیاند: پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری كەمكردنەوەی پابەندییەكانی تاران بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی بەندە بە وەرگرتنی دڵنیایی بانكیی بە بڕی 15 ملیار دۆلار.

لە ئێستادا فەرەنسا و ئێران لە گفتوگۆدان بۆ راگرتنی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە لەو بارەیەوە عەراقچی دوای ئەوەی لە فەرەنساوە  گەیشتە وڵاتی سلۆڤینیا وتیشی: تاران پابەند نابێت بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئەگەر 15 ملیار دۆلاری دەست نەكەوێت لە فرۆشتنی نەوتی وڵاتەكەی لە ماوەی 4 مانگدا، ئەگەر ئەمەش روونەدات، ئەوا پڕۆسەی كەمكردنەوەی پابەندییەكان بەردەوام دەبێت.

264 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations