سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات

04.09.2019

لڤین:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٥ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ٦ (حوزەیران) دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش  مووچەی پێشمەرگەو لیواکان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشووی فەرمیە موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت، هاوکات ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٠ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١١ موچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٢ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، تا پارەکەی بەغدا دەگات هەر ڕۆژەو موچەی یەك وەزارەت دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە نۆ مانگ بەسەر ساڵی ٢٠١٩دا تێپەریوە حکومەت تا ئێستا پێنج مووچەی فەرمانبەرانی بە تەواوی دابەشکردوە.

479 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations