لۆگۆی جامی جیهانی ٢٠٢٢ ئاشكراكرا

03.09.2019

لڤین:

لیژنەی باڵای پرۆژەكان و كلتور بەرپرس لە دۆسێی رێكخستنی جامی جیهانی ٢٠٢٢ ی قەتەر، لۆگۆی فەرمی مۆندیالی ئاشكراكرد، كە بۆ یەكەمجار لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا رێكدەخرێت.

ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ )، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لەڕێی هەژماری فەرمی پاڵەوانێتییەكە  لۆگۆكە لەڕێی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە بڵاوكرایەوە، كە سیمبولە دیارەكانی دۆحەی پایتەختی قەتەریشی تێدا بوو، سەرەڕای چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبیش، كە ئەوانیش نمایشكراون.

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە بڕیارە لە نێوان مانگەكانی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢، قەتەر میوانداری مۆندیال بكات و ئەوەش یەكەمجار دەبێت، كە بەهۆی گەرمای ئەو وڵاتەی كەنداوەوە، لە پاییز و زستاندا رێكدەخرێت.

 

357 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations