ليڤەرپووڵ بڕیارێكی گەورە لەبارەی چارەنوسی محەمەد سەڵاح دەدات

03.09.2019

لڤین: 
یانەی لڤەرپووڵ دەیەوێت ئەستێرەیەكیتری یانەكەی بە شێوەی كۆتینهۆ لێبكات و لە شوێنی ئەو یاریزانێكیتر دیاری بكات. 

یانەی لڤەرپووڵی ئینگلیزی دەیەوێت محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری یانەكە، بە نرخێكی زۆر بفرۆشێت و هاوشێوەی فلیپی كۆتینهۆ كە لە ساڵی 2018 بە 120 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتی بە بەرشەلۆنە.

رۆژنامەی میرەری بریتانی ئاماژەی بەوەداوە، لیڤەرپوول دەیەوێت بەو شێوەیە یاریزانەكە بفرۆشێت چونكە نرخێكی زۆری لە مێركاتۆدا هەیە و بە پارەكەی دەتوانێت دوو یاریزانی دیكە بباتە ریزەكانییەوە.

لیڤەر دەیەوێت بە پارەی فرۆشتنی سەڵاح، گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان لەو سێ یاریزانە بكات "كیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمان، جادۆن سانچۆی یاریزانی دۆرتموند و كای هاڤرتزی یاریزانی لیڤەركووزن".

ئەو بڕیارەی یانەكە لە وەرزی داهاتوودا دەچێتە جێبەجێ كردنەوە و یانەكە لە وەرزی داهاتوو چەند گرێبەستێك ئەنجام دەدات ئەویش بە پارەیس محەمەد سەڵاح. 

1997 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations