ریزبەندی 10 گەورەترین گرێبەستەكانی بازاڕی گواستنەوە

03.09.2019

لڤین: 

شەوی رابردوو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان كۆتایی پێهات و گەورەترین گرێبەستی ئەم هاوینە یانەی ئەتلەنتیكۆ ئەنجامیدا و دوای ئەویش یانەی بەرشەلۆنە بوو. 

لەنێو ئەو 10 گەورەترین گرێبەستەی یانەكانی ئەوروپا لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا ئەنجامیاندا یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدریدی ئیسپانی توانی بە گواستنەوەی جواو فێلیكس لە یانەی بەنفیكاوە بە بڕی  136.3 ملیۆن دۆلار گەورەترین گرێبەستی ئەنجامدا. 

گەورەترین ئەو 10گرێبەستەی لە گواستنەوەی هاوینەدا كران:

1- جواو فێلیكس – لە بەنفیكاوە بۆ ئەتلەنتیكۆ مەدرید 136.3 ملیۆن دۆلار

2- ئانتوان گریزمان - لە ئەتلەنتیكۆ مەدریدەوە بۆ بەرشەلۆنە129.8 ملیۆن دۆلار

3- ئیدین هازارد - لە چێڵسییەوە بۆ ریال مەدرید  106.8 ملیۆن دۆلار

4- هاری ماگوایەر - لە لیستەر سیتی بۆ مانچستەر یونایتد  96.5 ملیۆن دۆلار

5- نیكۆلاس پیپی - لە لیل بۆ ئارسیناڵ 86.8 ملیۆن دۆلار

6- رۆمێلو لوكاكو - لە مانچستەر یونایتد بۆ ئینتەرمیلان 84.4 ملیۆن دۆلار

7- لوكاس هێرناندێز - لە ئەتلەنتیكۆ مەدرید بۆ بایرن میونشن  82 ملیۆن دۆلار

8- ماتیاس دی لیخت - لە ئایاكس بۆ یوڤانتۆس - 81.8 ملیۆن دۆلار

9- فرێنكی دی یۆنگ - لە ئایاكس بۆ بەرشەلۆنە 78.8 ملیۆن دۆلار

10- رۆدریگۆ - لە ئەتلەنتیكۆ مەدرید بۆ مانچستەر سیتی  75.5 ملیۆن دۆلار

402 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations