پشووی هاوینەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات

03.09.2019

لڤین:
ئەمرۆ سێ شەممە (3-9-2019) پشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات و وەرزی نوێی یاسا دانان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، پشوی هاوینەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات و بڕیارە دوای پشوی (10)ی موحەڕەم و رۆژی سێشەممەی داهاتو دانیشتنە ئاساییەکانی وەرزی سێیەمی یاسادانان دەستپێبکاتەوە و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک پڕۆژە یاسای گرنگ بکات.

بە پێی زانیارییەکانی لڤین، وەرزی نوێی دانیشتنەکانی پەرلەمان تەرخان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە گرنگن و پەیوەندیان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە لەوانەش یاسای نەوت و گاز و چەند پرۆژەیەکی دیکە.

104 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations