لەكاتی ریفراندۆمەكە بنەماڵەی بارزانی 28%ی داهاتی نەوتیان بۆخۆیان بردووە

03.09.2019

لڤین: 

ئێران بەشداری لە دانوستاندنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد دەكات و دەیەوێت رێكەوتنی نێوانیان لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، ئاشكراشی دەكات لەكاتی ریفراندۆمەكەدا بنەماڵەی بارزانی 28 %ی داهاتی نەوتی هەرێمیان بۆخۆیان بردووە.  

ئێران بەشداری لە دانوستاندنەكانی نێوان حكومەتی هەرێم عێراق دەكات لەبارەی پرسی نەوتەوە و  ماڵپەری ئۆیل پرێنس راپۆرتیكی دوور و درێژی لەو بارەیەوە بڵاو كردووەتەوە تیایدا ئاشكرای دەكات حكومەتی عێراقی بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردن و بەرهەمهێنانی نەوت دەیەوێت رێكەوتن لەگەڵ هەرێم بكات و بەڵام ئێرانییش بە مەبەستی سود بینین لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی رێكەوتن دەكات. 

ئێران لە هەوڵدایە ئەو رێكەوتنە زیندوو بكاتەوە كە پێشتر لە نێوان حكومەتی هەرێم و بەغداد كرابوو كە بە نەوتی كەركوكەوە رۆژنە 550هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات، لەبەرامبەردا حكومەتی عێرراقی 17%ی بودجەی عێراق دوای دەركردنی خەرجی سیادی بۆ هەرێمی كوردستان خەرج بكات. 

لە راپۆرتەكەدا باس لە ئەنجامدانی ریفراندۆم  شكستی ئەو ریفراندۆمە دەكات وباس لە رۆڵی قاسم سلێمانی دەكات لە وەرگرتنەوەی بیرنەوتیەكانی سنوری كەركوك كە لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە داوای لێكراوە. 

ئەو ماڵپەڕە ئاشكرای دەكات لەوكاتەدا كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بووە و مەسرور بارزانی سەرۆكی دەزگای هەوڵگری بووە 28 %ی داهاتی نەوتی هەرێمیان بۆخۆیان بردووە و ئەوەش لە لەلایەن قاسم سلێمانیەوە بۆ ئێرانیەكان ئاشكرا كراوە. 

راپۆرتەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە ئێران پیلانێكی هەیە بۆ دانانی هەژموونی سەربازی وسیاسی بەسەر هەرێمی كوردستان و  پارتیش بەشداری ئەو پیلانەی ئێران دەكات و لەبەرامبەردا لە رووی داراییەوە رۆڵی پێدەدرێت. 

لە ئێستادا ئێران لە هەوڵدایە لە ڕێگای پارتی و حكومەتی ناوەندیەوە كێشە بۆ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل دروست بكات بۆ ئەوەی كێڵگەكانی لە هەرێمی كوردستاندا بەجێبهێڵێت و سەرلەنوێ بە هاوكاری ئێرانیەكان كار بكەن. 

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئێران دابەشكاریەكی كردووە بۆ بەشە بودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و بەشێك لە داهاتی كێڵگەكان دەگێڕێتەوە بۆ بەغداد لەبەرامبەردا دەیەوێت هەندێك چەكیش بداتە هێزەكانی پێشمەرگە. 

 

دەقی راپۆرتەكە بە زمانی ئینگلیزی: 

2155 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations