خوێندنەوەیەکی ورد بۆ بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا لەسەر دەمیرتاش

02.09.2019

لڤین:وەرگیراوە لەهەژماری سەڵاح خدر

ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لەدادگای ١٩ی سزای گرانی ئەنقەرە لەسەر دەمیرتاش داویەتی، بڕیاری ئازادبوونی ڕەهای و یەکسەری ناوبراو نیە، بەڵام ئەگەری زۆرە ڕێگەیەک بێت تا لە دانیشتنەکانی داهاتووەیەکی نزیکدا ئازاد بکرێت. 

ئەم دۆسیەیە سەرەکیترینی ئەو دۆسیانە بوو کەلەسەری کرابووە چونکە لەم دۆسیەیەدا تۆمەتبارکرابوو بە (ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی، پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی، دژایەتی یاساکانی کۆبوونەوە و خۆپێشاندان و ڕێپێوان، هاندانی خەڵك و دروستکردنی کین و دوژمنایەتی لەناویاندا، پەسندانی تاوان و تاوانباران) و لەسەری دادگایی کرا. 

لە بڕیارەکەی دادگای ئەنقەرەدا کە نێردراوە بۆ دادگای ئامەد هاتووە:" ئەگەر بەهیچ تاوانێکی دیکە سزا نەدرابێت ئەوا دەتوانن ئازادی بکەن". بەڵام وەک پارێزەرەکانی ئەسڵی کازان و ڕەمەزان دەمیر دەڵێن، بەهۆی ئەوەی دەمیرتاش لە ڕابردوودا لەدادگای ٢٦ی سزای گرانی ئستەمبوڵ سزای چوار ساڵ و ٨ مانگی بەسەردا سەپێندراوە لە ئێستادا ئازاد ناکرێت، ئەسڵی کازان لە تویتێکدا نوسیویەتی، هەتاکو دەمیرتاش ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە تەواوی نەکات ئازاد ناکرێت.

پارێزەرەکانی دەمیرتاش ئەو بڕیارەیان قبوڵ نەکرد و دۆسیەکەیان بردە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەربۆیە ١٨ی ئەم مانگە دانیشتنی دادگای ناوبراو لەسەر ئەو سزایە هەیە.

گوایە بەپێی داخوازیەکانی داواکاری گشتی کە داوای ١٤٢ ساڵ سزای زیندانی بۆ کردووە، دەبێت دەمیرتاش تا حەوت و هەشت و نۆی ساڵی ٢٠٢٠ دادگایی کردنەکەی بەردەوام بێت.

بەڵام ئەگەر سەیری ماوەی سزاکەی بکەین کە چوار ساڵ و هەشت مانگە ئەو لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دەستگیرکراوە واتا ئێستا دەبێت ٢ ساڵ و ١٠ مانگی سزاکەی تەواو کردبێت، بەسود وەرگرتن لەوەی یاسای مانەوە لە زیندانی تورکیا دوو لە سێیە واتا دەمیرتاش دەبێت ئەم یەک ساڵەی دوایی کە ماویەتی بەسودوەگرتن لەو یاسایە لەژێر چاودێریدا ئازاد بکرێت.

1567 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations