ئەپڵ کاتی نمایشکردنی (iphone 11) ی راگەیاند

02.09.2019

لڤین:
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بەنیازە لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلولی ئەمساڵدا مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی (iphone 11) نمایشبکات.

لە بانگهێشتنامەیەکدا بەناوی (تەنها داهێنان)، کۆمپانیاکە ڕۆژنامەنوسانی لە تەواوی جیهاندا بانگهێشت کردووە بۆ کۆنگرەی نمایشکردنی بەرهەمەکانی لە هۆڵی (ستیڤ جۆبز) لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی پێگەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیا وا بڕیارە کۆمپانیاکە لەو کۆنگرەیەدا مۆبایلەکانی (iPhone 11, iPhone 11 Pro, iPhone 11 R) نمایش بکات.

ماڵپەڕەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە چاوەڕوان دەکرێت هەر لەو کۆنگرەیەدا کۆمپانیاکە تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم بۆ کاتژمێری ئەپڵ و بەرهەمەکانی (هۆمبۆد٢)و نوێگەری لە تەلەفزیۆنی ئەپڵدا ڕابگەیەنێت.

1165 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations