ئەمەریكا وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردۆغان دەداتەوە

02.09.2019

لڤین: 

فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان لە سوریا وەڵامیكی ناراستەوخۆی سەرۆك كۆماری توركیای دایەوە و رایگەیاند ئەمریكا و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوكاری كردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتی. 

 دوای گەرانەوەی لە روسیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند، ئەگەر تا چەند هەفتەیەكیتر رێگا نەدرێت هێزەكانی توركیا بچە ناوچەی ئارامەوە ئەوا بە رێگای سەربازی دەچنە رۆژهەڵاتی فورات. 

لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانەدا، ئیریك هێل، فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان لە سوریا، رایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕۆڵێكی كاریگەریان دەبێت لە ناوچەكەدا و ئەمەریكا و هاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە هاوكاری كردنیان.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند، هەسەدە لەسەر پرسی ناوچەی ئارامیش هاوكار بوون ئەوەی لەسەریان بووە جێبە جێیان كردوە و لەسەر داوای ئەمەریكا ئەو تونێل و بەربەستانەی دایانمەزراندبوو تێكیان داوە و هیچ مەترسیەك لەسەر توركیا نیە. 

7513 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations