هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردودا ئاشکرا کرا

01.09.2019

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت لەمانگی ڕابردوو ( ١١١ ملیۆن و ٧٠٦ هەزار  ١٥١ ) بەرمیل بووە، لەبەرامبەر داهاتەکەشی ( ٦ ملیارو ٣٤١ ملیۆن دۆلار ) بووە.

ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ )، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" بەپێی ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لە مانگی ئابی ٢٠١٩ ( ١١١ )ملیۆن و ( ٧٠٦ )هەزارو ( ١٥١ ) بەرمیل بەرمیل و بە بەهای لە ( ٦ ) ملیارو (٣٤١ ) ملیۆن و ( ٥٥٣ ) دۆلار ".

ئاماژەی بەوەشداوە"بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی ئاب لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشور گەیشتوەتە زیاتر لە ( ١٠٦ )ملیۆن و ( ٥٢٠ )هەزارو ( ٤٤ ) بەرمیل و لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكیش بڕی ( ٣ ) ملیۆن و ( ٢٥٣ ) هەزارو ( ٦٦٥ ) بەرمیل هەناردەكراوە .

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژە بە نرخی بەرمیلێک نەوتیش دراوە، ڕایگەیاندوە" نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ مانگی ڕابردوو بە ( ٥٦.٧٧ ) دۆلار دیاری کراوە".

 

205 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations