ئەمریكا لەبارەی دۆسیەی هۆقەبازی هەولێر هۆشداری دەداتە پارتی

01.09.2019

لڤین: 
ئەمریكا لەبارەی خاوەنی كۆمپانیای برادۆست كە لەسەر دۆسیەی ریستۆرانتەكەی هۆقەباز دەستگیر كرا هشداری داوەتە بەرپرسانی پارتی و داوای ئازاد كردنی كردووە و ئەگەر ئازادیشی نەكەن تیمێكی پارێزەری ئەمریكی دەنێرنە هەرێم. 

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی كەریم خانی برادۆستی بۆ (لڤین پرێس) باڵوێزخانەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە پارتی لەبارەی دەستگیركردنی سدقی برادۆستی كە كوڕی كەریم خانی برادۆستە بۆ ئەوەی ئازاد بدرێت. 

سدقی كەریم برادۆستی كە وەك یەكێك لە هاوكارانی رووداوەكەی ریستۆرانتی هۆقەبازی شاری هەولێر لە رۆژی 17 تەمووز ناسێندرا كە تیایدا دوو هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی میتی توركیا كوژران. 

بەهۆی ئەوەی سدقی خاوەنی كۆمپانیای زۆزگە و بۆ ماویەەكی زۆر لەگەڵ سوپای ئەمریكادا لە عێراق كاری كردووە و رەگەزنامەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشی هەیە. 

ئەمریكا لە ڕێی باڵوێزخانە و وەزارەتی دەرەوە داوای لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كردووە كە پێداچونەوە بە دۆسیەی ئەو بازرگانەدا بكەنەوە كە هاوڵاتیەكی ئەمریكیە و ئەوەشیان وتووە كە ئێمە دەزانین عەشیرەتی بارزانی كێشەیان لەگەڵ برادۆستیەكان هەیە. 

لە دۆسیەی هۆقەبەزدا 6 كەس دەستگیر كران كە 3 كەسیان خەڵكی سەر بە عەشیرەتی برادۆستیەكان بوون و 3 كەسیتریشیان خەڵكی باكوری كوردستان بوون. 

لە ئێستادا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوە كردووە كە تیمێكی پارێزەرانی ئەمریكی بۆ بەرگری كردن لە سدقی كەریم دەنێرنە هەرێمی كوردستان ئەگەر ئەگەر پارتی سور بێت لەسەر ئازاد نەكردنی. 

27630 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations