لە رووداوێكی تەقەكردندا 26 كەس بونە قوربانی

01.09.2019

لڤین:

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە ویلایەتی تێكساس لە ئەمریكا 5 كەس كوژران و نزیكەی 21 كەسی دیكەش بریندار بوون و ئەكەسەشی تەقەی كردووە لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوە. 

لە رووداوێكی تەقەكردن لە درەنگانی شەودا لە ناوچەی میدلاند ــ ئۆدێسا لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەك شەممە 1ی ئەیلوول، 5 كوژران و، نزیكەی 21 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پۆلیسی ناوچەیی راگەیاند "ئەو چەكدارەی كە هێرشەكەی ئەنجام دا لە سێنرگی لە ئۆدێسا كوژرا، لەئێستادا هیچ چەكدارێكی دیكەی هەڵهاتوو نییە. هەموو دەزگاكانیش لێكۆڵینەوە لەو راپۆرتانە دەكەن كە باس لە تۆمەتباری دیكە دەكەن".

318 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations