قەتەر جامی جیهانی 2022 تێكەڵ بە سیاسەت دەكات

01.09.2019

لڤین: لوقمان غەفوور

وڵاتی  قەتەر كە خاوەنداری جامی جیهانی 2022 دەكات رێگەنادات بە خەڵكی ئیسرائیل و میسر و كەسانی لەسبین و بای سێكچووەڵ و ترانسجێندەرەكان، بۆ سەردانی وڵاتەكەی بكەن.

راپۆرتێكی واشنتۆن پۆست لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشكرای كردووە كە وڵاتی قەتەر دەبێتە رێگر لە ئادابی كارەكانی فیفا كە تاكە یەكێتییە دەسەڵاتی هەیە بەسەر ئەم وەرزشەدا كە چوار ساڵ جارێك گەورەترین پاڵەوانێتی جیهانی ئەنجام دەدات.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە رێگری هاندەران لەسەر مەسەلەی رەگەز و نەتەوە و مەزهەب یەكێكە لە پێشێلكارییەكانی كە رووبەرووی فیفا دەكرێتەوە.

ئەم راپۆرتە دوای ئەوە دێت كە قەتەر لە حوەیرانی 2019ەوە دەرگای وەرگرتنی ڤیزای كردۆتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی بۆ سەردانی وڵاتەكەی پێویستی بە ڤیزایە بۆ جامی جیهانی 2022، بەڵام پێگەی فەرمی قەتەر، ئیسرائیلی نەخستۆتە ریزی ئەو وڵاتانەوە كە بتوانن ڤیزا وەرگرن و لەو وڵاتانەش نییە كە بەبێ ڤیزا رێگە بدات ئیسرائیلییەكان بچنە وڵاتەكەیەوە.

راپۆرتەكە ئاشكرای كردووە تێكەڵكردنی سیاسەت و وەرزش كارێكی ترسناكە و پێویستە فیفا بەزووترین كات چارەسەری بكات. لەبەرامبەر وتەبێژی فەرمی فیفا هاتۆتە دەنگ و داوا دەكات پێویستە قەتەر پابەندبێت بە یاساكانی مافی مرۆڤ و یەكسانی و بێ لایەنی.

هەروەها بەپێی راپۆرتەكە ئەكبەر ئەل-باكر سەرۆكی تەنفیزی هێڵی ئاسمانی قەتەری لە مانگی مەی رایگەیاندووە كە قەتەر رێگە نادات بە دوژمنەكانی سەردانی وڵاتەكەی بكەن. 

 

سەرچاوە/ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست

1196 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations