ئیكاردی سكاڵای لەسەر ئینتەر میلان تۆمار كرد

31.08.2019

لڤین: 

هێرشبەرە سزا دراوەكەی یانەی ئینتەرمیلان، سكاڵایەكی لەسەر یانەكەی تۆمار كردووە و لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا رۆڵەكەی بگۆڕێت. 

ماورۆ ئیكاردی، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمیلان، سكاڵای لەسەر یانەكەی تۆمار كردووە، مەبەستیەتی بگەڕێتەوە مەشقەكانی یانەكەی و هاوكات بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو بكرێتەوە. 

 دوای بەردەوامی كێشەكانی ئیكاردی لەگەڵ یانەكەی لە كاتی هاتنی راهێنەری نوێشدا بەردەوام بوو، لەم وەرزەشدا لە چەند بەشێكی راهێنانەكاندا بەشداری ناكات. 

پارێزەرەكانی ئیكاردی نامەیان بۆ كارگێڕیی ئینتەرمیلان ناردووە و داواكارییەكانی یاریزانەكەیان تێدا نووسیوە، هاوكات ئەوەش ئاشكرا بووە ئەو یاریزانە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتوسەوە بكات.

305 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations