بە وێنە.. لە روداوێکی هاتوچۆدا پێنج هاوڵاتی برینداربون

31.08.2019

لڤین:

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی لەناحیەی باوەنور پێنج کەس برینداربون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ( شەمە) لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی لە ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا پیکاب وەرگەڕا، بەو هۆیەوە پێنج کەس برینداربون.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕوداوەکە لەکاتێکدا ڕویداوە ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی کەلار هاتوە لەپردی نزیک گوندی "سەید محمو "لەناحیەی باوەنور وەرگەڕاوە، بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشانەی شەهید مەلا ئەحمد لەباوەنور.




195 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations