یانەی پاریس سانجێرمان لەبارەی رۆشتنی نەیمارەوە رونكردنەوە دەدات

31.08.2019

لڤین: 
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان لەبارەی رۆشتنی نەیمار رونكردنەوەیدا و رایگەیاند تا ئێستا رۆشتنی ئەو یاریزانە یەكلایی نەبووەتەوە و وتیشی ئەو یاریزانانەی بەرشەلۆنە دیەویچت بلە گرێبەستدا بەكاریان بهێنێت خۆی گفتوگۆیان لەگەڵ بكات. 

لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان، لەبارەی گرێبەستەكەی نەمیار داسلڤا لەگەڵ یانیە بەرشەلۆنە رایگەیاند: رۆژی 27ی ئاب یەكەم گرێبەستی فەرمیمان لە بەرشەلۆنەوە پێگەیشت، ئێمە ئامادەبووین بۆ دانوستان، بەڵام تاوەكو ئەمڕۆ نەگەیشتوینەتە هیچ رێكەوتنێك.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: ئێمە رێكنەكەوتووین، كارەكە بەدەست بەرشەلۆنەوەیە، بەر لە بیركردنەوە لە فرۆشتنی نەیمار دەمانەوێ شوێنی ئەو بە یاریزانێكی دیكە پڕبكەینەوە، هەر لەو مانگەدا بوو پێیانڕاگەیاندین عوسمان دێمبلی لەنێو گرێبەستەكەدا دەبێت، بەڵام ئێمە بە فەرمی هیچ شتێكمان لە بەرشەلۆنەوە پێنەگەیشتووە ئەوە دووپات بكاتەوە كە ئەو یاریزانانەی خراونەتە نێو گرێبەستەكەوە رازی بوون بێنە پاریس سانجێرمان.

لە قسەكانیدا لیۆناردۆ باسی لە گرنگی نەیمار كرد و بە یاریزانێكی جیاوازی هەژمار كرد و باسی لەوە كردوە كە پێشتر ئەو یاریزانەی نەدەناسی و بەڵام رێٍزی زۆری دەگرم و "چونكە هەر یاریزانێك تواناكانی ئەوی هەبێت هەمیشە زۆر گرنگ دەبێت".

ئەوەشی راگەیاندووە بەرشەلۆنە لە سەرەتای وەرزەوە گرێبەستی گەورەی كردووە و لە ئێستاشدا "بەرشەلۆنە بایەخ بە كڕینی نەیمار دەدات، هەڵوێستی نەیمار روونە و هەروەها یانەكەشی، زیاتر لە جارێك دووپاتمانكردووەتەوە كە ئێمە رێگری لە رۆیشتنی ناكەین ئەگەر دەستەوارەیەكی گونجاومان پێگەیشت".

865 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations