سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكلایی كردنەوەی رۆژی كۆنگرە كۆدەبێتەوە

31.08.2019

لڤین: 

سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وادەی كۆبونەوەی داهاتووی سەركردایەتی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە بۆ دیاری كردنی رۆژی كۆنگرە. 

هەرچەند بڕیار بوو لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كۆبونەوەی سەردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەنجام بدریت، بەڵام بەهۆكارێكی نادیار كۆبونەوەكە دواكەوت. 

 سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: بڕیارە كۆبونەوەی سەركردایەتی لە رۆژی 5ی ئەیلول ئەنجام بدرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاند لە ئێستادا بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی سورن لەسەر ئەوەی كارنامەی سەرەكی سەركردایەتی دیاری كردنی رۆژی كۆنگرە بێت، بەلام تا ئێٍستا یەكلایی نەبووەتەوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە بابەتی تری گرنگیش هەیە لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا روودەدات و بە شایەنی گفتوگۆی سەركردایەتی دەزانێت. 

394 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations