ئێران وێنەی مانگێکی دەستکردی بڵاوکردەوە

31.08.2019

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران وێنەی مانگێکی دەستکردی سەرکەوتوی بڵاوکردەوە کە هیچ زیانێکی پێنەگەشتوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئەمریکا وێنەی مانگێکی دەستکردی شکستخواردوی بڵاوکردەوە.


 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاژانسەکانی هەواڵی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران وێنەی مانگی دەستکردی ناهید 1 ( ڤینۆس 1) یان بڵاکردۆتەوە کە لەناوەندێکی بۆشایی ئاسماندا نیشانی رۆژنامەنوسان دراوە.

رۆژی هەینی رابردوش دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وێنەیەکی هەواڵگری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کەتێیدا تەقینەوەی مانگێکی دەستکردنی ئێرانی نیشاندرابو، سەرۆکی ئەمریکاش بێبەری وڵاتەکەی لەتەقاندنەوەی ئەو مانگە دەستکردە راگەیاند. 


 

156 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations