رۆژی 31ی ئاب چی روویدا؟

31.08.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ ٢٣ ساڵ بەسەر ڕووداوی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ە تێپەر دەكات كە بەهۆی شەڕی نێوان یەكێتی و پارتییەوە، سەرباز و دەبابەكانی حكومەتی بەعس گەرانەوە شاری هەولێر و ئەوەش بووە روداوێكی پڕ لە كارەسات بۆ هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش پارتی دیموكراتی كوردستان. 

هەرچەندە لە ساڵی ١٩٩١وە حكومەتی بەعس نەیدەتوانی بگەڕێتەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی بە بڕیارێكی نێودەوڵەتی فڕینی فرۆكە هێزی ئاسمانی لەسەر هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا بوو. 

شەڕی ناوخۆ 

لە ٣١ی ئابی ئەو ساڵەدا پارتی بۆ دەركردنی هێزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر و ناوچەكانی بادینان رێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی بەعس كرد و دەبابە و سەربازی عێراقی هاتنە ناو شاری هەولێر و یەكێتی لەو شارە دەركرا. 

ئەو شەڕە ناوخۆییەی لە باشوری كوردستان لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێكرد، زۆرینەی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان رووبەڕوی شەری ناوخۆ بونەوە و بونە بەشێك لەو شەڕە بە شێوەیەك هەریەكە لە حزبەكانی یەكێتی و پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی و سۆسیالیست و پەكەكە و زەحمەتكێشان و كۆمۆنیستەكان و سەرجەم ئەو حزبانەی كە لە هەریمی كوردستاندا چەكداریان هەبوو بونە بەشێك لە شەڕەكە جا ئیتر بە راستەوخۆ بێت یان بە ناراستەوخۆ. 

ڕۆژی ٣-٦-١٩٩٤مام جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی یەكلایەنە ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام لەو كاتەدا پارتی هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی وەك قەڵادزێ و هەڵەبجە و سەید سادق

سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ شەڕی ناوخۆی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕانیە دەستیپێكرد و پاشان هەموو باشوری كوردستانی گرتەوە، بارەگاكانی یەكێتی لە دهۆك و پارتی لە سلێمانی گیران هەرچەندە لەسەرەتای شەڕەكەدا هەریەكە لە مام جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بانگەوازی ئاشتیان كرد، بەڵام ئەو بانگەوازیە نەیتوانی بەر لە ئاگری شەڕەكە بگرێت و لە رۆژی ١٥ی مانگی ئایار شەر گەیشتە ناو شاری هەولێر. 

ڕۆژی ٣-٦-١٩٩٤مام جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی یەكلایەنە ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام لەو كاتەدا پارتی هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی وەك قەڵادزێ و هەڵەبجە و سەید سادق بۆیە بانگەوازیەكەی سودی نەبوو جارێكیتر شەر دەستی پێكردەوە. 

ڕۆژی ١٥-١- ١٩٩٥هێزەكانی یەكێتی شاری هەولێریان گرت و شەڕەكە بەوجۆرە درێژەی هەبوو، تا لە ٩- ٨- ١٩٩٥ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی و پارتی بە چاودێریی ئەمریكا لە دبلن-ی پایتەختی ئیرلەندا كۆبوونەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و نەیانتوانی رێكەوتن یان وەستاندنی شەر جێبەجێ بكەن. 

بەر لە ٣١ی ئاب چی رویدا؟ 

لە مانگی تەموزی ساڵی ١٩٩٦دا هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێران لە چیای هەیبەت سوڵتانەوە هێرشیانكردە سەر بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئەمەش بووە خاڵی بەهێزی پارتی بۆ ئەوەی وەك بەهانەیەك بۆ رێكەوتن لەگەڵ سوپای عێراقی ئەنجام بدات. 

لەو كاتەدا توركیا ئەگەرچی هاوپەیمانێكی رانەگەیەندراوی پارتی بوو، بەڵام هیچ هاوكاریەكی راستەوخۆی پارتی نەكرد بۆیە لە رۆژی ١٨ی مانگی ئابی ١٩٩٦دا یەكێتی سەفین و شەقڵاوەی گرت و لە سەری ڕەش نزیكبووەوە، لەوكاتەدا پارتی كەمتر لە یەک لەسەر سێی باشوری كوردستانی بەدەستەوەمابوو.

بارزانی لە نامەكەدا دەڵێت "بەڕێز جەنابی سەرۆك، ئێوە بە ژیریی خۆتان بیر لە دەستێوەردانی ئێرانییەكان لە كاروباری عێراق بكەنەوە"

بۆیە دوای ئەو وادەیە و لە ڕۆژی ٢٢ی ئاب، مەسعود بارزانی، نامەیەكی ئاراستەی سەدام حسێن، سەرۆكی حكومەتی بەعسی عێراق دەكات و داوای كۆبوونەوەی لێدەكات. 

بارزانی لە نامەكەدا دەڵێت "بەڕێز جەنابی سەرۆك، ئێوە بە ژیریی خۆتان بیر لە دەستێوەردانی ئێرانییەكان لە كاروباری عێراق بكەنەوە".

ئەو رێكەوتنەی پارتی لەگەڵ سەدام حسێن كردی بە شێوەیەك بوو كە هێزەكانی بەعس یەكێتی لە سنوری هەولێر بكەنە دەرەوە و هاوكات دەستكراوەبن لەوەی هێرش بكەنە سەر حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی عێراق كە لە هەرێمی كوردستاندا بارەگایان هەبوو. 

رۆژی ٣١ی ئاب

بەیانیەكی وەك ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای بەعس لە كەركوك و موسڵەوە بەرەو شاری هەولێر جوڵەیان پێكرا، یەكەمین هێرش لە نزیك گوێڕ ئەنجام دراو بە هۆی بونی تانكێكی زۆر كە ژمارەیان ١٥٠دانە بوو هیزەكانی یەكیتی رووبەروی یەكەمین شكست بوونەوە. 

ئەو هێزانەی بەعس كە بەشداریان كردبوو٣٠ هەزار سەرباز بوون، ئەوەش بووە سەرەتای شكستی یەكێتی لە شارەكە و لەبەر ئەوەی هێڵی یەكەمی شەڕی تێك شكانی بەخۆیەوە بینی

ئەو هێزانەی بەعس كە بەشداریان كردبوو ٣٠هەزار سەرباز بوون، ئەوەش بووە سەرەتای شكستی یەكێتی لە شارەكە و لەبەر ئەوەی هێڵی یەكەمی شەڕی تێك شكانی بەخۆیەوە بینی بۆیە زۆر بە ئاسانی دەبابەكانی بەعس گەیشتنە بەردەم بینای پەرلەمانی كوردستان و لە ماوەی ١٠رۆژدا یەكێتی لە سنوری سلێمانیش دەکشێتەوە هەرچەندە هێزەكەی بەعس بە گوێرەی رێكەوتنەكە دەبوو تا هەولێر بڕوات، بەڵام هێزەكانی پارتی تا سنوری سلێمانیش هاتن. 

دوای مانگێك لە ڕووداوەكانی ٣١ی ئاب، هێزەكانی یەكێتی دژە هێرشیان دەستپێكرد و شاری سلێمانییان گرت و نزیكی هەولێریش بوونەوە، بەڵام لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە هەڕەشە لە یەكێتی دەكرێت، ئەگەر لەوە زیاتر پێشڕەویی بكەن، هێزەكانیان لە بەرژەوەندیی پارتی دەستێوەردان دەكەن، بۆیە یەكێتی بەولاترەوە هێرشی نەكرد ئەگەرچی شەڕ بەردەوامی هەبوو. 

ئەوە جگە لەوەی لە دوای بەهێزبونەوەی پارتی لە سنورەكانی هەولێر و بادینان توركیاش بڕیاریدا كە پشتیوانی ئەو حزبە بكاتەوە و بۆ رێگریكردن لە پێشرەوی زیاتری یەكێتی لە چەند شوێنێك بۆردومانی هێزەكانی یەكێتی كرد. 

2141 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations