تەرمی هاوڵاتیەک لە روباری سیرواندا دۆزرایەوە

30.08.2019

لڤین:

تەرمی ئەو هاوڵاتیەی کە لە دوێنێوە لە ماڵ چووبوە دەرەوە لە ناو روباری سیرواندا دۆزرایەوە. 

علی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاوڵاتی (یاسین محمود محمد ) لەدایکبووی 1975 دانیشتووی گوندی ئەڵمانی قەزای کەلار هێنرایە بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو.  

بەوتەی کەسوکاری ناوبراو بۆ پۆ پۆلیسی گەرمیان" ئەو هاوڵاتیە لەدوێنێ پێنج شەمەوە لەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی جلوبەرگ و مۆبایلەکەی لەسەر ڕوباری سیروان دۆزرایەوە ئێوارەی ئەمڕۆ بەخنکاوی لەڕوباری سیروان تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.



222 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations