کەرکوک؛ ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە پێکەوە هاوسەری ژنەکەیان کوشتوە

30.08.2019

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک رایدەگەیەنێت، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردوە کە بە هاوکاری یەکتر هاوسەری ژنەکەیان کوشتوە بەهۆی کێشەی خێزانی و توندوتیژی بەرامبەر  ژنەکە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی کەرکووک بڵاویکردوەتەوە، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنە و بەیارمەتی پیاوێکی دیکە هاوسەرەکەی کوشتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژنەکە ناوی (م. أ.ع) هاوکاری تۆمەتبارەکەی دیکەی کردووە بە ناوی (ع.أ.ر) لە کوشتنی هاوسەرەکەیدا و لە دوای دەستگیرکردنیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

1561 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations