کچەکەی راهێنەری پێشووی بەرشيلۆنە کۆچی دوایکرد

30.08.2019

لڤین:
لویس ئینریکی ڕاهێنەری  هەڵبژاردەی ئیسپانیا رایگەیاند، کچەکەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە  لە تەمەنی نۆ ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.

لە لێدوانێکدا، ئینریکی ڕایگەیاندووە، دوای پێنج مانگ لە تووشبونی بە نەخۆشی شێرپەنجە چانای کچی لەتەمەنی 9 ساڵیدا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لویس ئینریکی تەمەن 49 ساڵە، لە ساڵی 2018 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیای وەرگرت، بەڵام بەهۆی نەخۆشیی کچەکەیەوە نەیتوانی لەو ئەرکە بەردەوام بێت.


 

1081 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations