وەزیری ناوخۆی هەرێم و عێراق: هەماهەنگی یەکتر دەبین

29.08.2019

لڤین:

کۆبونەوەی وەزیرانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایهات و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ماهه‌نگه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان و کۆبونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامداوە و بڕیاردراوە هاوئاهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن.

وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا بابەتەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی و رەگەزنامە گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

لای خۆشیەوە یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، " لەسەر هەڵگرتنی پارەی هاتنەژورەوەی هاوڵاتیانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردوە، هەروەها هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نیوان هه‌ردولا ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاكانی عیراقه‌وه‌ ده‌رده‌چن، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین بڕیاری گرنگ دراون و سه‌رجه‌میان ئاسانكارین و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانن

251 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations