پەرلەمانی کوردستان رۆژی یەکشەممە کۆدەبێتەوە

29.08.2019

لڤین:

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بانگهێشت دەکات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه‌)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان لە یه‌كشه‌ممەی داهاتوو 1-9-2019.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردوە بۆ دانیشتنی (کردنەوەی خولی پایزەی)ی ئاسایی ساڵی یەکەم  لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، کە رۆژی یەکشەممە 2019/9/1 کاتژمێر 11:00 ئامادەبن.

پەرلەمانی کوردستان 30-6-2019 خولی بەهارەی درێژکردەوە و پشووی هاوینەی پەرلەمانتارانی دواخستبوو بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کابینەی نۆیەم. 

173 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations