ئەمرۆ کۆتا کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

29.08.2019

لڤین:

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی ئەوقاف ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ دواین كاروانی‌ حاجیان كه‌ نزیكه‌ی‌ 300حاجیه‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هەرێمی کوردستان.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاندوە "ئه‌مڕۆ 29ی‌8ی‌2019، دواین كاروانی‌ حاجیان كه‌ نزیكه‌ی‌ 300حاجیه‌ له‌حاجیانی‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان پێكهاتون له‌سعودیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هەرێمی كورستان".

ساڵانه‌ له‌كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج حاجیان نزیكه‌ی‌ 35 رۆژ له‌سعودیه‌ ده‌مێننه‌وه‌، بۆ ئەمساڵیش حه‌وت هه‌زار و 132 كه‌س له‌هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردوە. 

147 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations