عێراق داوای پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی ئەمساڵ لە هەرێم دەكات

29.08.2019

لڤین: 

حكومەتی عێراقی بۆ نوێكردنەوەی دیاری كردنی بەشە بودجەی هەرێم لە ساڵی داهاتوو دەیەوێت مەرجەكانی قورس بكات و لە ئێستادا مەرجێكی داناوە بۆ هەرێمی كوردستان. 

سەرچاوەیەك لە تیمی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی عێراقیدا، بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: بەهۆی ئەو گوشارانەی خراوەتە سەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە ئێٍستادا حكومەتی عێراقی بۆ جێبەجێكردن و درێژكردنەوەی رێكەوتنی لە گەڵ هەرێمی كوردستان داوای پارەی ئەو نەوتە دەكات كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەرێمی كوردستان دەبوو رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل بداتە بەغداد. 

سەرچاوەكەی لڤین ئەوەشی وت: گوشارێكی زۆر لەلایەن هەموو حزبە عێراقیەكان لەسەر عادل عەبدولمەهدی هەیە بۆ ئەوەی بەمشێوەیەی ئێستا لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوام نەبێت بۆیە ئەویش داوای پارەی ئەو نەوتە دەكات كە دەبوو لە ماوەی رابردوو هەرێم بیداتە حكومەتی ناوەندی. 

سەرچاوەكە ئەوەشی وت ئەو داوایەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە دوای دروستكردنی لیژنەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغداد ئاشكرا بووە، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هیچ لیستێكی عێراقیش ئامادە نیە بەم شێوەیەی ئێٍستا رێكەوتن لەگەڵ هەرێم بەردەوام بكات بۆ ساڵی داهاتوو بە تایبەت كە هەڵبژاردن لە پێشدایە

1374 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations